وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت نرخ بۆ نه‌وتی هه‌نارده دابنێت، چونكه دانانی نرخی نه‌وت بۆ وڵاتانی به‌رهه‌مهێن ته‌نها له‌ده‌ست ڕێكخراوی ئۆپیكدایه.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ NNA ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، ڕێكخراوی ئۆپیك تاكه لایه‌نه كه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ ههناردهكردنو هاورده‌كردنی نه‌وت دیاریده‌كات، به‌و پێیه‌ش حكومه‌تی عێراق ناتوانێت نرخ بۆ ئه‌و نه‌وته دیاریبكات كه بهرههمیدههێنێتو هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات.
(عاسم جیهاد) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق له‌ئێستادا، به‌جۆرێك نییه كه بتوانێت ململانێی وڵاتانی سعودییه‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بكات.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتیشی:”حكومه‌تی عێراق له‌به‌رنامه‌یدا له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌جۆرێك به‌رزبكاته‌وه، كه عێراق بكاته وڵاتێكی خاون ئابوری گه‌وره‌و خاون پێگه‌یه‌كی گرنگ لهڕێكخراوی ئۆپیكدا”.