سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی له‌سلێمانی باس له‌وه‌ده‌كات سه‌ندیكاكه‌یان بێ جیاوازی كار بۆ كرێكار ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرێكاره ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌كی له‌ڕووی ژن‌و پیاویشه‌وه جیاوازی ناكه‌ن، كاریشیان بۆ ئه‌وه‌كردوه سه‌رجه‌م كریكاران به‌مافه‌كانیان بگه‌ن.
(عوسمان حه‌مه‌سه‌عید) سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی له‌سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاندوە، سه‌ندیكاكه‌یان ڕێكخراوه‌یه‌كی دیموكراسی پیشه‌ییه، جیاوازیش له‌نێوان ژن‌و پیاودا بوونی نییه‌و كار بۆ هه‌موویان وه‌ك یهكدهكهن واتای كرێكار یه‌ك واتایه له‌لایان.
عوسمان حه‌مه‌سه‌عید وتی:”لهههمواركراوی یاسای كاردا هاتووه، كرێكارێك كه ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه، به‌و واتایه‌ی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی دیاربێت‌و خاوه‌ن كاره‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی (12%) بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بۆ بدات‌و كرێكارهكهش (5%)ه‌كه‌ی تری بدات ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه بۆ فهراههمبكاتو سه‌رجه‌م پێویستییه‌كان به‌بێ جیاوازی خه‌رجده‌كات”.
پێشتر یاسای كار ئه‌و كرێكارانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه، كه له‌سه‌ر خاكی عێراق به‌گشتی كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به‌سه‌رجه‌م كرێكاران ده‌كرێت.