قەبارەی هەناردەكانی چیمەنتۆ له‌ئێران له‌سه‌دا 7 زیادی کردوه‌


لەماوەی 7 مانگدا ئێران قەبارەی هەناردەكانی لە بەرهەمی چیمەنتۆ سەدا 7 زیادكردوە.

لەوبارەیەشەوە  عەبولرەزا شێخان ئەمینداری یەكێتی خاوەن كارگەكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەئێران رایگەیاند: كە بەتەنها لەماوەی (7) مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە رۆژمێری ئێرانی قەبارەی هەناردەكانی وڵاتەكەیان لەبەرهەمی چیمەنتۆ سەدا (7) زیایكردوەو گەیشتۆتە ( 3) ملیۆن و (800) هەزار تەن.

ئاماژەی بەوەشكرد كە رەنگە لە ماوەكانی داهاتوودا گەمارۆكانی ئەمریكا رەنگدانەوەی خراپ لەسەر گەشەكردنی بەرهەمی چیمەنتۆ لە ئێران دروستبكات و بەهۆی بەرزبونەوەی بڕی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیەوە بڕی هەناردەكانیان لەو بەرهەمە كەم ببێتەوە.

ئەمینداری یەكێتی خاوەن كارگەكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەئێران ئاشكراشیكرد كە هەر لەماوەی 7 مانگی رابردوودا قەبارەی هەناردەكانیان لەبەرهەمی خشتی سور سەدا (13) پۆینت (6) زیادیكردوەو بڕی هەناردەكراویش لەو ماوەیەدا (3) ملیۆن و (840) هەزار تەن بووە.