وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو رۆژانه بڕی 3 ملیۆن و 372 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه كه ئه‌مه‌ش دابه‌زینه له هه‌نارده‌كردن كه مانگی پێشتر رۆژانه 3 ملیۆن و 469 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه.
ئه‌مه مانگی سێهه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك كه بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی عێراق كه‌م بوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێت دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌یلولی رابردوو رۆژانه بڕی 3 ملیۆن و 560 هه‌زار به‌رمیلی ههناردهدهكرد، له مانگی ئابیش ئه‌و بڕه 3 ملیۆن و 583 به‌رمیل بووه له رۆژێكدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق عاسم جیهاد له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت “كۆی ئه‌و بڕه‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو هه‌نارده‌كراوه گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن و 895 هه‌زار و 342 به‌رمیل نه‌وت”.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه “بڕی ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی رۆیشتووه، گه‌یشتووه‌ته 261 هه‌زار و 466 به‌رمیل”، ئه‌و ئامارانه‌ش له كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق”سۆمۆ”ه‌وه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه ده‌رچووه.
عێراق له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو ده‌ستی كرده‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك پاش دابڕانی نزیكه‌ی ساڵێك دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق كێڵگهكانییان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیلی له كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه و له‌رێگه‌ی بۆرییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌نارده ده‌كرد.
جیهاد هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه كه بڕی هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی عێراق له نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 3 ملیۆن و 372 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ مانگی رابردوو، له‌و بڕه‌ش 3 ملیۆن و 363 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشووره‌وه بووه و 8 ملیۆن و 718 هه‌زاریش له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه بووه له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی باكووره‌وه.
عاسم جیهاد له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه “بڕی ئه‌و داهاتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون گه‌یشتووه‌ته 6 ملیار و 179 ملیۆن و 683 هه‌زار دۆلار و تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش 61 و 90 سه‌نت بووه.
عێراق دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له رێكخراوی ئۆپیك له پاش سعوودییه و به تێكڕا نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت.