وه‌زاره‌تی بازرگانی چین داوای كرد وڵاتانی ئه‌ندام له G20 به هاوبه‌شی بكه‌ونه جوڵه له پێناو هاوكاریكردن له بونیاتنانی جیهانێكی ئابووری نوێخواز، فراوان و روون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین گا‌و فینگ له‌باره‌ی لووتكه‌ی G20ه‌وه به Şinhua راگه‌یاند كه پێویسته له پێناو پاراستنی سیسته‌می بازرگانی فره لایه‌ن و بازرگانی ئازادی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ڕ و داوای كرد له لووتكه‌كه‌دا وڵاتانی ئه‌ندام به هاوبه‌شی بكه‌ونه جوڵه تاكو بگه‌نه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی، پراگماتیكی، ئابووری و بازرگانی له پێناو هاوكاریكردن له بونیاتنانی جیهانێكی نوێخواز، ئابووری فراوان و روون.
فینگ به پێویستی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌ماهه‌نگی دابن و كاری بازرگانی یه‌كلایه‌نه ده‌بێته هۆی نادیاری له گه‌شه‌ی ئابووری جیهاندا.