نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ٥٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نته‌


به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٥٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ پێنجشەممە، له‌ ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ ٥٩ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بوو، دواتر تا ٦٠ دۆلار و ٤٧ سه‌نت هه‌ڵكشا و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ ٥٩ دۆلار و ٨٧ سه‌نت ده‌ستیپێكرد. له‌ كاتژمێر ٠٩:٤٨ه‌وه‌ به‌ به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٠ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بووه‌ ٥٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نت. هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس به‌ ٥١ دۆلار و ٤٣ سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.