پسپۆڕێكی ئابوری‌و دارایی ڕایگه‌یاند، چاپكردنی دراو له‌جۆری (100) هه‌زار دیناری كاریگه‌ریی نه‌رێنی نابێت بۆ سه‌ر ئابوری عێراق، ته‌نها له‌نێو بازاری ناوخۆیی پێده‌چێت نرخی كاڵا به‌رزبكاته‌وه.
پرۆفیسۆر (د. محه‌مه‌د ڕه‌ئوف سه‌عید) مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، هه‌تا عێراق نه‌وت ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه بكات چاپكردنی دراو له‌جۆری (100) هه‌زار دیناری كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاڕی ئاڵوێركردنو سه‌ودا بازرگانییه‌كان نابێت، لهڕوویهكیشهوه سوودی هه‌یه بۆ چاپكردن‌و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵگرتنی له‌ناو گیرفاندا.
د. محه‌مه‌د وتی:”ئه‌و جۆره دراوه كاریگه‌ری نابێت بۆسه‌ر نرخ‌و مامه‌ڵه‌كان، به‌ڵام له‌ڕووی ناوخۆوه پێده‌چێت بۆ هه‌ندێك كاڵا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ بهێنێته كایه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا چاپكردنی دراو له‌جۆری (100) هه‌زار دیناری كێشه‌ی ئابوری ناهێنێته كایه‌وه بۆ ئابووری تاكو گشتی، هاوكات خه‌رجی چاپكردنی دراو كه‌متر ده‌كاته‌وه”.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد، حكومه‌تی عێراق به‌نیازه دراوی جۆری (100) هه‌زار دیناری چاپ بكات به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاوسه‌نگی له‌نێوان دیناری عێراق‌و دۆلاری ئه‌مریكی، هاوكات كۆكردنه‌وه‌و پاشه‌كه‌وتكردنی دینار، له‌جۆری (100) هه‌زاری له‌شوێنی (25) هه‌زار دیناری ئاسانترده‌بێت.