بەلابردنی خاڵە گومرگییەكان دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان دەبوژێتەوە


ژووری‌ بازرگانی ‌‌و پیشەسازی ‌سلێمانی ‌ئاشكرای دەكات: بەلابردنی‌ خاڵە گومرگییەكان، كاڵا‌و شمەكی زیاتر لە هەرێمەوە بۆ پارێزگاكانی‌تری عیراق هەناردە دەكرێت‌و ئابووری ‌هەرێمی كوردستانیش دەبوژێتەوە. 

نەوزاد غەفور جێگری‌ سەرۆكی ‌ژووری ‌بازرگانی ‌‌و پیشەسازی‌ سلێمانی ‌رایگەیاند: پێشتر بەهەوڵی‌ سەرۆك كۆماری‌ عیراق داوایان لەحكومەتی‌ عیراق كردبوو كە ئەو بازگانەی ‌لەسەر رێگای‌ كەركوك‌ و رێگاكانی ‌دیكەی پارێزگاكانی‌ ناوەڕاست لەگەڵ هەرێمی كوردستان دانراون لاببرێن، دواتریش چەند وەفدێكی ‌حكومەتی ‌فیدراڵی سەردانی ‌هەرێمی‌ كوردستانیان كرد‌و پاشان لە پەرلەمانی ‌عیراقەوە بڕیاری لابردنی ‌ئەو بازگانە درا. 

راشیگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت لابردنی‌ خاڵە گومرگییەكانی سەر ڕێگای ‌كەركوك ‌و ناوچەكی‌ دیكە، لەكۆتایی ئەم مانگەدا بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە، بەو هۆیەشەوە شمەك‌ و كاڵای ‌زیاتر لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی پارێزگاكانی‌ ناوەڕاست ‌و باشووری ‌عیراق دەكرێت، بەوەش سیستمی ‌یەك بازاڕیی ‌لە عیراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت. 

جێگری ‌سەرۆكی ‌ژووری ‌بازرگانی‌‌ و پیشەسازی ‌سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشكرد: لابردنی خاڵە گومرگییەكان وادەكات، جوڵەی ‌بازرگانی ‌زیاترببێت ‌و پارەیەكی ‌زۆرتر بێتە بازاڕەكانەوە ‌و دۆخی ئابوری ‌هەرێمی كوردستانیش زیاتر ببوژێتەوە.