بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی توانی یه‌كێك له ناوازه‌ترین پیكابه كاره‌باییه‌كان دروست بكات كه خاوه‌نی هێزێكی یه‌كجار زۆر و دیزاینێكی یه‌كجار ناوازه‌یه.
كۆمپانیای ریڤیانی ئه‌مه‌ریكی له كارێكی نوێ‌دا، یه‌كێك له به‌هێزترین پیكابه كاره‌باییه‌كانی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی “R1T” كه له‌ڕووی بۆدییه‌وه زۆر گه‌وره‌یه و دیزاینێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشیشی بۆ دانراوه.
ریڤیان له‌باره‌ی ئه‌م پیكابه كاره‌باییه‌وه ده‌ڵێت، پیكابی كاره‌بایی “R1T” یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و باشترین پیكابه كاره‌باییه‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له بزوێنه‌ره گه‌وره‌كانی بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی 562 كیلۆواته كه ده‌گاته هێزی 750 ئه‌سپ، جگه له‌وه‌یش ئه‌م پیكابه كاره‌باییه هێزی پاترییه‌كه‌ی ده‌گاته خێرایی 400 میل له سه‌عاتێكدا ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 69 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ریڤیان كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه تایبه‌ته به دروست كردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه له ساڵی 2009 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن “ئار جه‌ی سكارینج” له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه به‌هۆی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی توانیویه‌تی ببێته یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خاوه‌نی زۆرترین فرۆشن له ئه‌مه‌ریكادا.