هەرێم، بەرەو گەشەی ئابووری و بازرگانی و سەرمایەگوزاری


پاش ئەوەی هەرێمی كوردستان بەسەر شەڕی (داعش‌و تیرۆرستان) سەركەوتنی بەدەستهێنا، قەیرانی ئابووریی تێپەڕاند بەسەر كارەساتەكانی دوای ریفراندۆم زاڵ بوو.
هەرێمی كوردستان كەوتە سەر رێچكەی ئاسایی خۆی لەڕووی سەقامگیری سیاسی‌و ئابوورییەوەو پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەرو دراوسێی عەرەبی‌و دنیای دەرەوە لەڕووی بازرگانی‌و ئابووری‌و سەرمایەگوزاری كەوتەوە سەر راستەڕێگای خۆی بەهەوڵ‌و هیمەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كەرتی تایبەتی هەرێم.

لە بواری پیشەسازی‌و گەشتیاری‌و كشتوكاڵ
هەموو لایەك ئەو راستییە دەبینین كە كۆمپانیا دەرەكییەكان ئەگەڕێنەوە هەرێم‌و دەستبەكار دەبنەوە لەڕووی بازرگانی‌و ئابووری‌و وەبەرهێنانەوە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی لەشارەكانی هەرێم كراونەتەوە كە سەدان كۆمپانیای بازرگانی جۆراو جۆری نێودەوڵەتی بەشداریان تێدا كردووە‌و چەندین وەفدی بازرگانی گەورە لە وڵاتانی جیا جیای دنیاوە سەردانی هەرێمیان كردووە لەگەڵ كۆمپانیا خۆماڵییەكانی هەرێم‌و ژوورە بازرگانیەكان كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە‌و گرێبەستی ئابووری لەگەڵ كۆمپانیا خۆماڵییەكانی خۆمان واژو كراوە لە بواری پیشەسازی‌و گەشتیاری‌و كشتوكاڵ.
وەفدی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرپەرشتی بەڕێز (دانای فەڕ) راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری ئابووری‌و بازرگانی سەردانی شاری سلێمانیان كرد‌و لەگەڵ ژووری بازرگانی‌و وەبەرهێنەران‌و سەرمایەدارانی شاری سلێمانی كۆبوونەوەیان ئەنجامدا‌و بەڕێزی بەڵێنیدا هەموو ئاستەنگەكان لابەرن بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەسەرجەم بوارەكاندا بەئاسانی‌و چالاكانە بەڕێوەبچێت.

(80) كۆمپانیای كۆماری توركیا‌
دواین پێشانگای نێودەوڵەتی پێشانگای بازرگانی كۆمپانیاكانی كۆماری میسری عەرەبی لەبواری بابەتەكانی خۆراك‌و پێشانگای بابەتەكانی پیشەسازی كشتوكاڵ لەلایەن (80) كۆمپانیای كۆماری توركیا‌و (20) كۆمپانیای ناوخۆی هەرێم.
بڕیارە گەورەترین پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی بەبەشداری (180) كۆمپانیای بیانی‌و ناوخۆی ئەنجام بدرێ لەشاری سلێمانی دەبێتە كەرنەڤاڵێكی گەورەی ئابووری‌و بازرگانی، جگە لەوەش بەشداری وەفدی بازرگانان‌و هاوردەكارانی هەرێم لە پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی لەشاری (ئەلبورز) و (كەرەج) لە كۆماری ئیسلامی ئێران‌و واژوكردنی گرێبەستی بازرگانی جۆراوجۆر هەروەها بەشداریان لە چەندین پێشانگای وڵاتانی جۆراوجۆری دنیای دەرەوە.

مەڵبەندێكی گەورەی بازرگانی لە ناوچەكەدا
گفتوگۆی لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ناوەند بۆ لابردنی بازگە گومرگیەكانی ناوخۆ ‌و گەیشتن بەڕێكەوتن ئەم كارەش بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە دەبێتە هاندەرێكی كاریگەر بۆ ئاسایكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان شارەكانی هەرێم‌و شارەكانی تری عیراق‌و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی ناوەند چارەسەری كێشەكانی نەوت‌و گاز پێدانی پارەی بەڵێندەران‌و پارەی گەنمی جوتیاران ئەمانە هەمووی كاریگەری تەواویان كردۆتە سەر جوڵەی بازاڕ‌و بازرگانی‌و وەبەرهێنان، هەروەها بەرنامەڕێژی بۆ دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی ئازاد لەنێوان كۆمپانیاكانی هەرێم‌و كۆمپانیاكانی ئێرانیەكان لە ناوچەی پەروێزخان. هەرێمی كوردستان دەبێتە مەڵبەندێكی گەورەی بازرگانی لە ناوچەكەدا.

عەبدوڵڵا حاجی سەعید
* یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆكارو باری بازرگانی