وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى رێژه‌ى هه‌ناردنى نه‌وتى عێراقى بۆ بازاڕه‌كانى جیهان ئاشكرا كرد و دووپاتى كرده‌وه ئه‌م رێژه‌یه‌ى راده‌گه‌ینرێت بۆ ساڵى 2019 یه.
عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى نه‌وت پلانى هه‌ناردنى نه‌وتى بۆ بازاڕه‌كانى جیهان داناوه و رێژه‌كه‌ى بۆ هه‌ر بازاڕێك ده‌ستنیشان كردووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م نه‌وته‌ى كه عێراق به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى پێ ده‌به‌ستێت نه‌وتى خاوى به‌سڕه و نه‌وتى خاوى كه‌ركووكه.
به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت و كۆمپانیاى نه‌وتى عێراق دایناوه، هه‌وڵ ده‌درێت نه‌وتى خاوى عێراق له‌ساڵى 2019 رێژه‌ى %67 بازاڕى ئاسیا و له %20 بازاڕى ئه‌وروپا و له %13 بازاڕى ئه‌مه‌ریكا پێك بهێنێت.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هه‌وڵ ده‌درێت فرۆشتنى نه‌وت به پێیى بنه‌ما و میكانیزمه دروسته‌كانى بازاڕكردن و ئابوورى بێت.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران بگه‌ینێ به خاڵى سفر، هاوكات به‌رپرسانى ئه‌مریكا داوایان له كوێت و عێراق و سعوودیه كردووه ئاستى هه‌ناردنى نه‌وت به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له بازاڕه‌كانى جیهان قه‌ره‌بووى نه‌وتى ئێران بكه‌نه‌وه.
له 16ى ئه‌م مانگه‌ش عێراق ده‌ستى كرد به‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك له رێى هه‌رێمى كوردستان بنێرێته ده‌ره‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ى عێراقیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى لێ كرا.