وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌كان له‌هه‌رێم بده‌ن.
(دلێر تارق) بهNNA ڕاگه‌یاندوە، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵی ههرێمنو به‌مزووانه بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی:”له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌زێنه‌و ژمێریاری داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بودجه بكه‌ین‌و كۆپیه‌ك لهڕێنماییهكانیان پێبده‌ین، تاوه‌كو له‌داموده‌زگاكانی خۆیاندا جێبه‌جێی بكه‌ن”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم ئاشكراشیكرد، دوای ده‌رچوونی ڕێنماییه‌كانی بودجه، به‌مزووانه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پێشینه‌كان له‌هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی پێشینه‌كان نه‌كردووه‌ته‌وه، هاوڵاتیانیش چاوه‌ڕوانن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی پێشینه‌كانی (خانوبه‌ره، هاوسهرگیریو كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی).