به‌مه‌به‌ستی زیاتر کاری ھاوبەش و لێک نزیکبونەوە بازرگانانی شاری سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبونەوە.
بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەركونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سلێمانی کۆبونەوەی ھاوبەشی بازرگانانی سلێمانی و ئێران له بینایی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ئەنجامدرا.
یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە سەرکنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لەبازرگانانی ئەو ووڵاتە.
جێگری سەرۆکی ژوور له كۆبونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ”ئێمه خۆشحاڵین توانیومان له‌م كاته‌دا كه كوردستان به باردۆخێكی سه‌ختی داراییدا تێده‌په‌رێت ١٣هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی بكه‌ینه‌وه، ئه‌و وتیشی ژیان ناوه‌ستێت بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له پێشكه‌ش كردنی كاره‌كانمان و نیمایش كردنی”.
راشیگه‌یاند ”ئه‌و كاڵا‌و شتومه‌كانی له‌م پێشانگا نمایش كراوه له چه‌ندین وڵاتی جیاوازه هاتون و نزیكه‌ی ٢٠٠ كۆمپانیاش به‌شدارن له هه‌شت وڵاتی جیاوازی جیهانه‌وه، ئه‌مرۆش كۆبونه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ته به كۆمپانیاكانی كۆماری ئیسلامی له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی چونكه كۆماری ئیسلامی ئێران سنورێكی فروانی له‌گه‌ڵماندا هه‌یه، له‌ڕابردووشدا زۆر هاوكاری خه‌ڵكی كوردستانیان كردوه و له دێر زه‌مانه‌وه په‌یوه‌ندی بازرگانی به‌هێزمان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی چاكه و هاوكاریه‌كانیان به دروستكردنی په‌یه‌وه‌ندیه‌كی به‌هێزی بازرگانی بده‌ینه‌وه”.
لای خۆشیه‌وه سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند ساڵانە بەبەھای زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار کاری بازرگانی لەگەڵ سلێمانی دەکرێت.
ئاغای مەسعودیان، سەرکنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سلێمانی لە کۆبونەوەی بازرگانانی سلێمانی و ئێران ڕایگەیاند” شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی تایبەتمەندی خۆی ھەیە لەلایەن ئێمەوە وە گرنگی تایبەتی ھەیە بەلای ئێمەوە کەشاری سلێمانی نزیکترین ناوچە لە ئێرانەوە”.
ڕاشیگەیاند” لەئێرانەوە زیاتر لە ٥٠٠ جۆر کاڵا و شتومەک دێتە شاری سلێمانی لێوەی دابەش دەکرێت بە ناوچەکانی تری کوردستان و عێراق”.
ئەوەشی ڕونکردەوە” باس لەوە دەکرێت ساڵانە لە خاڵە فەرمیەکانەوە بەبڕی ٢.٥ ملیار دۆلار بازرگانی دەکرێت وە لە ناوچە نا فەرمیەکانیشەوە ساڵانە بەبەھای ٥ لیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکرێت”.
وتەکانی ئاغای مەسعودیان لە کاتی بەڕێوەچونی کۆبونەوەیەکی تایبەتی بازرگانانی شاری سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو کە لە چوارەم ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجامدرا.