پانێڵی رۆڵی کەرتی تایبەت لە بوژاندنەوەی ئابووری پارێزگای سلێمانی بەرێوەدەچێت


سەنتەری زانیاری و گەشەپێدانی کار BIC لەپرۆژەیەکی نوێدا بە ناوی ”هەفەتەی چالاکی بازرگانی سلێمانی و گەشەی بەردەوام” پانێڵێک لە بینای پێشەنگانی نێودەوڵەتی سلێمانی رێکدەخات.

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ٢٠١٨/١١/٢٥ لەژێر ناونیشانی رۆڵی کەرتی تایبەت لە بوژاندنەوەی ئابووری پارێزگای سلێمانی یەکەمین پانێل لە بینانی پێشەنگانی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ئامادەبوونی کەمال حەمە عەلی، ئەندامی ئەجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابووری بەرێوەچوو.

لەپانێڵەکەدا رۆڵی کەرتی تایبەت لەگەشەی ئابووری کوردستان‌و گرفتەکانی بەردەم ئەم کەرتە  تاوتوێ کرا و پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان خرایەڕوو.

کەمال حەمە عەلی، ئەندامی ئەجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پانێڵەکە رایگەیاند ”هەر کەسێک کاری بازرگانی بکات و ئەندامی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بێت، لە کاتی بوونی کێشەو گرفتدا بەو پەرێ توانامانەوە یارمەتی دەدەین و پشتیوانی دەکەین و داکۆکی کاری مافەکانی ئەبین”.

راشیگەیاند ”لەماوەی رابردوودا بە بەردوامی بەدواداچونمان بۆ کێشە و گرتفی بازرگانان  کردوە لەناوخۆدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەمودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و ناوەند کێشەکانمان چارەسەر کردوە، کاتیکیش بازرگانان لە دەرەوەی وڵات دوچاری کێشە دەبنەوە  بە هاوکاری و لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی وڵاتان هەوڵەکانمان خسۆتەگەڕ و توانیومانە چەندین کێشە چارەسەر بکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد ژووری بازرگانی و پپیشەسازی سلێمانی چەندین ڕوپێ و توێژینەوەی بۆ کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی ئەنجامداوە و داتا و زانیاری وردی لەسەر ئەم کەرتانە کۆکردۆتەوە تا بیکاتە پرۆژەیەک پێشەکشی حکومەتی هەرێمی بکات بە مەبەستی بەهێزکردنی کەرتی پیشەسازی کشتوکاڵی کوردستان.