لە ئێران ڕێژەی هەڵئاوسانی نرخ بۆ لەسەدا 35 بەرزدەبێتەوە


 فەرمانگەی ئاماری ئێران ئاشكرایكردووە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە رێژەی هەڵئاوسانی نرخ بۆ لەسەدا 35 بەرزبۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی فەرمانگەی ئاماری ئێران، خەرجی كڕینی كاڵاو خزمەتگوزاری هەر خێزانێكی ئێرانی لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بەراورد بەمانگی پێشتر بەرێژەی لەسەدا 34 پۆینت 9 زیاتر بووە.ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای هەڵئاوسانی نرخی خۆراك‌و خواردنەوەكان‌و توتن بەرێژەی لەسەدا 50 زیادیانكردووە، بەتایبەتی گۆشت‌و میوە.

راپۆرتەكەی فەرمانگەی ئاماری ئێران رونیكردۆتەوە، زۆرترین هەڵئاوسان لە نرخی جگەرەدا تۆماركراوەو رێژكەی بۆ لەسەدا 160 زیادیكردووە.