ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ساڵی (2011)ه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ساڵانه بڕه پاره‌یه‌كی ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دروستبكرێت، ئه‌نجامی ئه‌و كرداره‌ش له‌ساڵی داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت.
(شلێر محه‌مه‌د نه‌جیب) به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ساڵانه بڕه‌پاره‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دروست بكرێت‌و به‌هه‌مان نرخی تێچووی یه‌كه‌كانیش پێیان بدرێت، بۆ ماوه‌ی (25) ساڵیش هاوڵاتیان پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌گوێره‌ی نرخی ئه‌و یهكانهیشی كه له‌ساڵی (2011)دا دروستكراون، مانگانه هاوڵاتیان نزیكه‌ی (100) دۆلاری ئه‌مریكی به‌حكومه‌ت ده‌ده‌نه‌وه، وتیشی:”مه‌رجه‌كانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم‌و وه‌رگرتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، نابێت سودمهندبووبن له‌پێشینه‌ی خانوبه‌ره، هیچ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش به‌ناویانه‌وه نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌نها ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه هه‌ژارن”.
(شلێر محه‌مه‌د نه‌جیب) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونیكرده‌وه، ئه‌نجامی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تدا به‌نرخی تێچووی یه‌كه‌كان، له‌ساڵی (2014)دا ده‌رده‌كه‌ون.