ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-11-2018 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی له ڕۆما پێشوازی لهسێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كان كرد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دوو میلله‌ت، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعش كرد و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و ئاسایش كرده‌وه بۆ له‌ناوبردنی داعش.
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق وتیشی: عیراق بازارێكی گرنگه بۆ ڕوسیا و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ژێرخانی عیراق به تایبه‌تی له‌بواری نه‌وت و وزه‌دا.
سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وێڕای پیرۆزبایی كردن وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قوڵییهكان كرده‌وه.