بە بەشداری زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆی و دەرەکی لە ٨ وڵاتی جیاوازەوە ١٣یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاندا: ئەمڕۆ 13یەمین پێشانگاى سلێمانى نێودەوڵەتى dbx کرایەوە. وتیشی: “کردنەوەى ئەم پێشانگایە ئەو ڕاستییەمان پێدەڵێت کە بارودۆخى هەرێمى کوردستان ئارامە و کۆمپانیا و وەبەرهێنى بیانى دەتوانن بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە هەرێمەکەمان بکەن کە لەم پێشانگایەدا 180 کۆمپانیاى بیانى ناخۆیی بەشدارن، لە 8 وڵاتى جیاوازەوە کە بریتین لە (هندستان و پاکستان و سعودیە و لوبنان و تورکیا ئێران و کاڵاى کۆمپانیا ئەوروپییەکان) لە بوارەکانى خۆراک و بیناسازى و کارەبایی و پیشەسازى ئوتومبیل تەکنەلۆجیا”.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەم پێشانگایە و تێکڕاى ئەو پێشانگایانەى کە دەکرێرێنەوە لە هەرێمەکەماندا، گرنگییەکى زۆرى ئابوورى و کلتورى و سیاسیان هەیە، هەرێمەکەمان بە ڕووى جیهانى دەرەوەدا دەکاتەوە.
لەبارەی گرنگی پێشانگاکەوە وتی: “ئەم پێشانگایانە پردى بەیەگەیشتنى بازرگانانى ناخۆ و کۆمپانیا و بازرگانانى بیانییە، لەم پێشانگایانەدا دەیان گرێبەستى بازرگانى واژۆ دەکرێت، چەندین کۆمپانیاى بیانى وەکالەت دەدەنە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، ئەمە جگە لەوەى کارى فڕۆکەخانە و ئۆتێل و ریستۆرانت جوڵەیەکى باشی تێدەکەوێت، دەروازیەکیشە بۆ ئاشنابوونى میوانانى بیانى بە سروشتى جوانى کوردستان شوێنە گەشتیارییەکان”.
ساڵانە لەشاری سلێمانی لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی پێشانگای بوارە گشتیەکان دەکرێتەوە.
ده‌قی وته‌كانی سه‌رۆكی ژوور
به‌ڕێز پارێزگارى سلێمانى
به‌ڕێزان نوێنه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه میرییه‌كان
به‌ڕێزان نوێنه‌رانى ڕێكخراوه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت
به‌ڕێزان كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان و پیشه‌سازان‌و وه‌به‌رهێنه‌ران ….
میوانه به‌ڕێزه‌كان…
به‌ناوى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانییه‌وه به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین بۆ سیانزه‌هه‌مین پێشانگاى سلێمانى نێوده‌وڵه‌تى ….. به‌ڕێزان كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگایه ئه‌و ڕاستییه‌مان پێده‌ڵێت كه بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان ئارامه‌و كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنى بیانى ده‌توان بۆ وه‌به‌رهێنان ڕوو له هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ن.
به‌ڕێزان له‌م پێشانگایه‌دا 180 كۆمپانیاى بیانى ناخۆیی به‌شدارن، له 8 وڵاتى جیاوازه‌وه كه بریتین له (هندستان پاكستان سعودیه مصر لوبنان توركیا ئێران وكالاتى كۆمپانیا اوروپییه‌كان ) له بواره‌كانى خۆراكى بیناسازى كاره‌باییات پیشه‌سازى ئوتومبیل ته‌كنه‌لۆجیا ….هتد
ئه‌م پێشانگایه‌و تێكڕاى ئه‌و پێشانگایانه‌ى كه ده‌كرێرێنه‌وه له هه‌رێمه‌كه‌ماندا، گرنگییه‌كى زۆرى ئابوورى كلتورى‌و سیاسیان هه‌یه، هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ڕووى جیهانى ده‌ره‌وه‌دا ده‌كاته‌وه ، ئه‌م پێشانگایانه پردى به‌یه‌گه‌یشتنى بازرگانانى ناخۆو كۆمپانیا‌و بازرگازرگانانى بیانییه، له‌م پێشانگایانه‌دا ده‌یان گرێبه‌ستى بازرگانى واژو ده‌كرێت، چه‌ندین كۆمپانیاى بیانى وه‌كاله‌ت ده‌ده‌نه كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كارى فرۆكه خانه‌و ئوتێل‌و ریستۆرانت جوڵه‌یه‌كى باشی تێده‌كه‌وێت، ده‌روازیه‌كیشه بۆ ئاشنابوونى میوانانى بیانى به سروشتى جوانى كوردستان‌و شوێنه گشه‌تیارییه‌كان.
له كۆتاییدا سوپاسی ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌م و به‌خێربێن سه‌رچاومان.