كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می توڕی خانمانی خاوه‌نكار به‌رێوه‌چوو


كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می توڕی خانمانی خاوه‌نكار به‌رێوه‌چوو كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زانیاری و گه‌شه‌پێدانی كار سازكرا بوو.

به‌ئاماده‌بوونی 75 خانمی  کوردی دہ ست رہ نگین له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی هونه‌ری و دیزاین و كاری قژ و پێست كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می توڕی خانمانی خاوه‌نكار به‌رێوه‌چوو، كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ تۆماركردنی خانمان و به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ به‌شداری كردن له‌ پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.

پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بریاره‌ رۆژی هه‌ینی له‌به‌رواری 2018/11/23 بكرێته‌وه‌ ، خانمان بێ به‌رامبه‌ر شوێنیان بۆ دابین ئه‌كرێت و له‌ناو پێشه‌نگاكه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌نته‌ری زانیاری کار BICو کومپانیای عراق التقدم بو کاری پیشانکاو کونفرانس.