١٣ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە


بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆی و دەرەکی ١٣ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە.

دکتۆر،سەلام عەبدووڵا، وتەبێژی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا کە لە بینای ژوور بۆ کە ناڵەکانی ڕاگەیاندن ئه‌نجامدرا ڕایگەیاند” ڕۆژی ١١/٢٣ لەناو بینای پێشانگای سلێمانی ١٣ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆی و بیانی و بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەرمایەداران دەکرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند” ووڵاتانی ئێران و تورکیا و سعودیە و میسر و لبنان و پاکستان و ھندستان و وەکالەتی کۆمپانیا ئەوروپیەکان لە کوردستان بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی بازرگان و کانزاکانی حکومەتی عێراق بەشدارن، کە ئەم پێشانگایە بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ ڕێژەکەی زیادی کردووە کە ئەوکات ١٦٠ کۆمپانیا بەشداربون بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیا بەشدارن”.

لای خۆشیەوە علی بەشیر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای عێراق تقدم ڕێکخەری پێشانگای نێو دەوڵەتی سلێمانی رایگه‌یاند” زۆرترین کۆمپانیا کە بەشداریانکردوە ھی ووڵاتی ئێرانە کە ٣٥ کۆمپانیایە وەکۆمپانیاکانی ناخۆش زۆرترین بەشداریان ھەیە کە زۆربەیان وەکالەتی کۆمپانیا ئەوروپیەکانیان ھەیە”.

وتیشی” پێشانگاکە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ھەموو ھاوڵاتیان دەتوانن بەشداری تێدا بکەن و سەردانی ئەو کۆمپانیایانە بکەن کە پێداویستیەکانیان نمایشکردووە تا توانن سود وەرگرن لەو شتومەک و کاڵایانە”.

ساڵانە لەشاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی دەکرێتەوە کە کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەکان بەشدای تێدا دەکەن.