بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لە مانگی 8ی ئەمساڵدا گەشتی ئاسمانی نێوان قەتەڕ و سلێمانی دەستپێدەكات.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی بە نها24 ی راگەیاندوە: “بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، هێڵی ئاسمانی قەتەر بڕیاریداوە لەمانگی 8 ئەمساڵدا دەستبكرێت بەگەشتی ئاسمانی نێوان ئەو وڵاتە و سلێمانی”.
وتیشی: فڕۆكەخانەی سلێمانی هەموو ئامادەكاریەكی بۆ ئەنجامدانی ئەو گەشتە كردووەو چاوەڕوانی دەستپێكردنین.
تاهیر عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكەخانەی سلێمانی بەردەوام گەشتی بۆ وڵاتانی ئەورپا و دراوسێكانی عیراق هەیە جگە لەهەردوو وڵاتی سعودیە و كوێت.