بەمەبەستی چارەسەری کێشە بازرگانیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێرانو ھەرێمی کوردستان، لەكونسولگەری ئێران لەسلێمانی، بازرگانان لهگهڵ سهركونسول كۆبونهوه.
لهسهرهتاى كۆبونهوهكهدا ئاغای مەسعودیان، سەركونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی رایگەیاند “مەبەستی کۆبونەوەمان لەگەڵ بازرگانانی سلێمانیو نوێنهرانی کەرتی تایبەت بۆزیاتر ئاگاداربونی ڕەوشی بازرگانیە لهنێوان ههرێمى كوردستانو وڵاتهكهمان، تابتوانین پێکەوە ئەو گرفتانەی ھەن چارەسەری بکەین”.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا وتەیەکی پێشکەشکردو رایگەیاند “شاری سلێمانی دراوسێیەکی گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو ٧٠٠ کیلۆمەتر سنورمان پێکەوەیە، کە لەساڵی ١٩٩١وە گەورەترین کاری بازرگانی لەنێوان ھەردولادا بهردهوامهو ئێمە پرۆتۆکۆڵێکی کارکردنمان واژۆکردووە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەکۆبونەوەیەکی فراوانی بازرگانی لەھەولێر بۆ کارکردن کە جهغت لهھاتوچۆیەکی ئازادو دامەزراندنی ناوچەی ئازاد لەنێوان ھەردوولاو دروستکردنی لیژنەی چارەسەری کێشەکان دهكات، بەڵام تا ئێستا ئەو پرۆتۆکۆڵە نهچوهته بوارى جێبەجێ كردنهوه، بۆیە پێویستە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی”..
ڕاشیگەیاند “چەند كێشەیەکمان ھەیە کە بازرگانان داوای چارەسەركردنی دەکەن، لەوانە کێشەی حەواڵەکردن لەکوردستانەوە کێشە بۆ ھاوبەشەکانی بازرگانانی دراو لەئێران دروستدەکرێت، دڵەڕاوکێ دروستبووە لەنێو بازرگاناندا لەدوای گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە چۆن کاری بازرگانی بەردەوام دەبێت؟ هاتنی ترانزێتەکان لەئێرانەوە کە ئایا گۆڕانکاریی بەسەردێت یان نا؟ ههموو ئهمانه مایهى نیگهرانىو دڵهڕاوكێى بازرگانانن”.
سهرۆكى ژوور ئاماژەی بەوەشدا كه “من بەئەمریکیەکانم وتووە لەدوای ئێران سلێمانی زیاندمەندی گەورەیە لەو ئابڵوقەی خراوەتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، چونکە زۆرترین پێداویستیەکان کە دێنە سلێمانی لەو سنورانەوە دێت کە هى کۆماری ئیسلامی ئێرانە”.
داواشیکرد کۆماری ئیسلامی ئێران کاربکات بۆئەوەی كۆمەڵێک کارگە لەکوردستاندا بخاتەکارو وەبەرھێنان بکات تابتوانین ھەردوولا سود لەوکارە وەربگرینو ئەو بەرھەمانەی لەناوخۆی ئێمە بەرھەمدێت دەتوانین بینێرینەوە بۆ ئێران.
لهبهرامبهریشدا، حەسەن دانای فەر، ڕاوێژکاری ئابوری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بەبازرگانانی ڕاگەیاند “ئێمە تەواوی ئەو کێشەو گرفتانانەی بازرگانانمان لای خۆمان یاداشتکردووە، ھەوڵی چارەسهرکردنی ههموویان دەدرێت زۆر بەباشی کاری لەسەر دەکەینو ھەوڵدەدەین بەشێوەیەکی خێرا کێشەکان چارەسەر بکرێن.