بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی زۆری دۆلار دەخاتە بازاڕەوە ئەوەش لە ڕێگەی فرۆشتنی بە زیادكردنی ئاشكرا بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە، بانكەكە ڕایدەگەیەنێت، كە فرۆشی ئەمڕۆ 171 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕی 171 ملیۆن و 9 هەزار دۆلاری لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە فرۆشتووە ئەوەش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو 9.29 ملیۆن دۆلار زیاتر فرۆشراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر دۆلارێك بە 1190 دینار فرۆشراوە و لە زیادكردنەكەدا 31 بانك بەشدارییان كردووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە كۆی ئەو پارەیە، بڕی 169 ملیۆن و 94 هەزار دۆلاری بە حەواڵەی بانكی فرۆشراوە و بڕی 27 ملیۆن و 31 هەزار دۆلاری بە كاش فرۆشراوە.