ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەمی 2018 کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند کە سیستمی گرتنی کورسی و کڕینی پێشوەختەی بلیتی گەشتی فڕۆکەی ناوخۆیی خستوەتەکار.
میران فەرید، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێی رێنماییەکان و بۆ کارئاسانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی ئەرکی سەر شانی گەشتیاران و لەڕوانگەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکانەوە، هێڵەکەمان سیستمی گرتنی پێشوەختەی بۆ کورسیەکانی ناو فڕۆکەی خستوەتەکار.
وتیشی “خزمەتگوزارییەکە وادەکات کە گەشتیار پێش گەشتەکەی ئەو کورسییەی ناو فڕۆکەکە بگرێت کە خۆی دەیخوازێت و لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەشەوە گەشتیاران دەتوانن پێشوەختە بلیتی فڕۆکە ببڕن و قەرەباڵغی لەکاتی گەشتکردندا دروستنابێت”.