پسپۆرێكی عێراقی دەستخۆشی لەحكومەتی بەغدا كرد بەرامبەر بەوەی كە بودجەی كەرتی پیشەسازیی لە عێراقدا كەمكردووەتەوە و رایگەیاند، پێویست ناكات حكومەت بەمەبەستی بوژاندنەوەی، هاوكاریی كەرتی پیشەسازیی بكات.
مەیسەم لعێبی پسپۆڕی ئابوری بە ئاژانسی هەواڵی ئیبای عێراقی راگەیاند، عێراق زەمینەی گەشەسەندنی كەرتی پیشەسازیی نییە، بۆیە حكومەتی بەغدا كارێكی باشی كردووە، لەوەدا كە بودجەی كەرتی پیشەسازیی لەبودجەی گشتیی عێراق كەمكردووەتەوە.
تەئكیدی لەوەكردەوە، پێویست ناكات حكومەت هاوكاریی كەرتی پیشەسازیی خۆماڵی بكات، چونكە ئەو كەرتە زەمینەی گەشەكردنی لە عێراق نییە، روونیكردەوە، ئەو كەرتە پێویستی بە كارەبا هەیە، عێراقیش كێشەی كارەبای هەیە و ناتوانێت كارەبای ماڵان بدات، ئیتر چۆن بتوانێت كارەبای ناوەندەكانی پیشەسازیی دابین بكات.