له‌ماوه‌ی 10 ساڵی حوکمی سه‌دام حسێن له‌دوای شه‌ڕی که‌نداو، هه‌میشه گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن له‌نێوان تورکیا‌و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا هه‌بوو، ئه‌مریکا پشتگیری له ئۆپۆزسیۆن ده‌کردو رێکی ده‌خستنن ئه‌نکه‌ره‌ش به به‌رده‌وام سکاڵای له ئۆپۆزسیۆن ده‌کرد که له‌نێوانیاندا سه‌رکرده کورده‌کانیشی تێدا بوو.
به‌ڵام بارودۆخی سوریا که نزیکه‌ی 20 مانگه شه‌ڕی ناوخۆ تیایدا به‌رده‌وامه، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌یه، ئه‌نکه‌ره زوو قۆڵی لێهه‌ڵکردو بوو به باره‌گای سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام واشنتۆن به به‌رده‌وامی ره‌خنه‌ی له ئۆپۆزسیۆن ده‌گرت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که بێ توانا‌و بێ کاریگه‌ره، تاکو ئه‌وه‌ی که ئیداره‌ی واشنتۆنیش قۆڵی خۆی لێهه‌ڵکرد بۆئه‌وه‌ی پێکهاته‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن دابمه‌زرێنێ که ئه‌ڵته‌رناتیڤ بێ بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا که له ئه‌سته‌نبوڵ دامه‌زرێنراوه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری تورکیادایه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که دامه‌زراندنی ئه‌و پێکهاته نوێیه له‌ڕۆژی سێی ته‌شرینی یه‌که‌مدا له‌دوای زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه له قه‌ته‌ر رابگه‌یه‌نرێ، له‌و پێکهاته‌یه‌دا چه‌ند چالاکوانێکی سووری تێدایه، وه‌کو ریا‌ز سه‌یف و عیمادی و میشێل کۆلی و چه‌ند روناکبیرێکی تر که نه‌چوبوونه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریاوه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک کوردیشی تێدایه.
گروبی ئیخوان که له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریادا نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه گرووبه‌کانی راگه‌یاندنی دیمه‌شق، له‌ناو ئه‌و پێکهاته نوێیه‌دا جێگه‌یان بۆده‌کرێته‌وه.
گۆڤاری (Foreign Policy) نوسیبووی که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ماوه‌یه‌که کار بۆ ئه‌و مۆدێله نوێیه ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا ئاشکرابوو که هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مانگی ئه‌یلولدا له نیویۆرک کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامدا.
له دامه‌زراندنی ئه‌و پێکهاته نوێیه‌دا، جگه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، بولگاریاش رۆلێکی بێده‌نگ به‌ڵام ترسناکی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
باشه هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی سه‌غڵه‌ت بوونی ئه‌نکه‌ره؟ ئایا ئامانجی ئه‌و چوارچێوه نوێیه ئیره‌یی پێبردنه؟ نه‌خێر، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌نکه‌ره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پارچه‌یه‌کی ئه‌و پڕۆژه نوێیه‌یه.
گه‌وره به‌رپرسێک ئه‌وه‌ی ته‌ئکید کرده‌وه که ئه‌نکه‌ره پشتگیری له‌و پێکهاته نوێیه ده‌کات و له قۆناغه‌کانی دامه‌زراندندا رۆڵی تێدا هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پێکهاته نوێیه وه‌کو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له ئه‌نکه‌ره دروست نه‌بووه‌ن به‌ڵام ئیخوان موسلمین و گروپه‌کانی راگه‌یاندنی دیمه‌شق له تورکیاوه نزیکن. جگه له‌وه ئه‌و گروبه سیاسییانه‌ی که له‌مه‌وپێش ره‌تیان کردبۆوه بچنه پاڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریاوه، به‌ڵام له‌و پێکهاته نوێیه‌دا رۆلیان هه‌یه، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نکه‌ره په‌یوه‌ندیان هه‌یه.
لێپرسراوه باڵاده‌سته‌کان ئه‌وه‌یان روونکرده‌وه که تورکیا ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌کا بۆ سه‌رده‌می دوای به‌شار ئه‌سه‌د به “گواستنه‌وه‌یه‌کی رێکوپێک” ئه‌نجام بدرێ له‌به‌رئه‌وه پشتگیری ئه‌وه ده‌کا که ئۆپۆزسۆنی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، چه‌کدار و بێچه‌ک، به‌شێوه‌یه‌کی رێکخراو له ئاماده‌باشیدا بن.