ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ تۆم گارێت، کۆنگرێسمانى سه‌ر به پارتى کۆمارییه‌کانى ئه‌مریکا و شاندێکى یاوه‌رى کۆبونه‌وه‌و دامه‌زراندنى سیسته‌مێکى بانکیان له هه‌رێمى کوردستان تاوتوێکرد.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى خۆیدا بڵاویکردۆته‌وه که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تۆم گارێت ئاماژه‌ى به دامه‌زراندنى سیسته‌مى بانکى کرد له هه‌رێم ، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌ره‌پێشبردنى سیسته‌مى بانکی.
له به‌رامبه‌ریشدا رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى رایگه‌یاندووه، بۆ دامه‌زرانى سیسته‌مى بانکى پێویسته هه‌ماهه‌نگى بکرێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى و بانکى ناوه‌ندى عێراق.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو گرنگه ئه‌مریکا هاوکاربێت بۆ ئه‌وه‌ى مافه ده‌ستوریه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان پارێزراوبن و حکومه‌تى عێراق شایسته دارایه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان بنێرێت.