سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌ كۆمپانیا قه‌ته‌ریه‌كان ده‌کات روو له‌عیراق بكه‌ن


دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ردانێكی له‌ناكاودا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر، هاوكات داوایكردوه‌ كۆمپانیا قه‌ته‌ریه‌كان روو له‌عیراق بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به‌ روسیا ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاندوه‌:” دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر كۆبوه‌ته‌وه‌”.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:” له‌و كۆبونه‌وه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داوای له‌ شێخ ته‌میمی كوڕی حه‌مدی دووه‌م كردوه‌ كه‌ كۆمپانیا قه‌ته‌ریه‌كان روو له‌عیراق بكه‌ن و به‌شداربن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق”.

ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، ئه‌میری قه‌ته‌ر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ كۆمپانیاكانیان ره‌وانه‌ی عیراق بكه‌ن و ده‌ست به‌كاربن له‌و وڵاته‌”.