بانكى ناوه‌ندى رووسى ئاشكراى ده‌كات، یه‌ده‌گى زێڕى خۆى له مانگى رابردوو زیاد كردووه و ته‌نیا له مانگى رابردوودا به به‌هاى سێ ملیار و 564 ملیۆن دۆلار زێڕى كڕیوه.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى رووسى بڵاو كراونه‌ته‌وه، بانكه‌كه یه‌ده‌گى زێڕى خۆى له مانگى رابردوو به‌رز كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له مانگى ئۆكتبه‌ردا به‌هاى یه‌ده‌گى زێڕى رووسیا گه‌یشتووه‌ته 81 ملیار دۆلار.
كه به‌ر له مانگى ئۆكتۆبه‌ر ته‌نیا 77 ملیار و 491 ملیۆن دۆلار بوو، به‌مشێوه‌یه له مانگێكدا بانكى ناوه‌ندى رووسى به به‌هاى سێ ملیار و 564 ملیۆن دۆلار زێڕى كڕیوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، “له یه‌ده‌گى زێڕ رووسیا له‌سه‌ر ئاستى دنیا پله‌ى پێنجه‌مى هه‌یه و یه‌ده‌گه‌كه‌شى ده‌گاته دوو هه‌زار و 36 تۆن زێڕ”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئارتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سیاسه‌تى كڕینى زێڕى زیاتر له‌لایه‌ن رووسیاوه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، دواى سه‌پاندنى هه‌ندێك سزا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر رووسیا، ئه‌م وڵاته وازى له‌وه هێناوه وه‌به‌رهێنان له به‌ڵگه داراییه‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا بكات، بۆیه یه‌ده‌گى زێڕى خۆى زیاتر ده‌كات.