نرخى نه‌وت له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 66 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18 ی تشرینی دووه‌مى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 66 دۆلار و 76 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 66 دۆلار و 76 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 56 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 56 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان بۆ سه‌رو 66 دۆلار له‌ كاتێكدایه‌، به‌یانى رێكه‌وتى 14 ى 11 ى 2018 بۆ نزیكه‌ى 65 دۆلار دابه‌زی بوو.