سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئێران و عێڕاق دەتوانن بازرگانیی نێوانیان هەتا 20 ملیار دۆلار زیاد بکەن کە ئێستا 12 ملیار دۆلارە ئەمەش سەرەڕای نیگەرانییەکان لەمەڕ کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئابوری وڵاتەکە.
لێدوانەکانی ڕۆحانی پاش کۆبونەوەیەکی بوو لەگەڵ سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح، ئەمەش دوو هەفتە پاش ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزاکانی بۆ سەر پیشەسازی سەرەکی نەوت و کەرتی بانکی و هەناردەکردنی ئێران نوێ کردەوە.
ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا کە بە ڕاستەوخۆ لە کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکانی ئێراندا بڵاو دەکرایەوە وتی ” بە ڕێگای هەوڵە دوولایەنەکان، ئێمە دەتوانین بازرگانی دوولایەنە بۆ 20 ملیار دۆلار لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاد بکەین.” ڕۆحانی گوتیشی ئێمە وتووێژمان لەسەر بازرگانییەکانی کارەبا، گاز و کەرەستەی پەترۆل کردووە.”
کاربەدەستانی عێراقیش هەفتەی ڕابوردوو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند عێراق قائیل بووە بە فرۆشتنی کەرەستەی خواردن بە ئێران لە بری کەرەستەی غاز و سوتەمەنی.
بەڵام کاربەدەستانی ئێران نکوڵیان لەوە کردووە هیچ ڕێککەوتنێکی خۆراک بۆ غاز کرابێت.