نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لەتاران وتی: سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تاران، پێشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، گرینگی تایبەتی هەیە.
“نازم دەبباغ” نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران بەئاماژە بە سەفەری ئەمڕۆی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تاران وتی: سەفەری بەڕێز بەرهەم ساڵح بۆ ئێران لەدرێژەی گەشتی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمار بۆ وڵاتانی ناوچەدا بووەو بەلەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی کۆن و دوور و درێژمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەردانی تارانی کردووە. ناوبراو وتی: ئێران یەک لە وڵاتانی گرینگی ناوچەو کۆماری ئیسلامی دۆست و برادەری زۆر نزیکی ئێمەیە.
نازم دەبباغ وتیشی: سەفەری بەڕێز بەرهەم ساڵح لەبارودۆخێکدا کە ئێران ئابلۆقەدراوە، پێشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پڕگرینگە.
نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لەتاران بەئاماژە بە هەڵوێستەکانی عێراق سەبارەت بە ئابلۆقە سەپێندراوەکانی ئەمریکا بەدژ ئێران، وتی: هەربەوجۆرەی کە بەرهەم ساڵح دانی پێدانا، عێراق و هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی سەربەخۆ دەگرنەبەر لەمەڕ بایکۆتەکان و عێراق نایەوێ کردەیەکی نەگونجاو ئەنجام بدات.
دکتور بەرهەم ساڵح لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی عێراق بە شیکردنەوەی هەڵوێستەکانی لەمەڕ بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بەئێران وتی: “من وەک بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق و هەروەها وەک شارومەندێکی عێراقی دەڵێم، ئێرانییەکان لەکاتی جەهاد لەدژ سەددام، باوەشیان بۆکردینەوە. بۆیە، گومان لەوەدانییە کە ئێمە لەگەڵ گەلی ئێراندا هاوخەمی دەردەبڕین و نامانەوێ هیچ ئازارێکیان پێ بگات.