لە یەكێك لە مەرزەكان چوار رۆژە لافاو كاری بازرگانی راگرتووە


ماوەی چەند ڕۆژێك بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە كاری بازرگانی لە یەكێك لە مەرزەكانی بازرگانیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و ناوچە كوردستانییەكان وەستاوە.
 
ئەمڕۆ شەموو 17ـی تشرینی دووەم، زوهێر محەمەد نوێنەری شۆفێرانی بارهەڵگر لە مەرزی سۆمار ڕاگەیاند، ماوەی چوار رۆژە كاری بازرگانی لە مەرزی سۆمار لە سنووری شارەدێی مەندەلی راگیراوە بەتایبەت بۆ ئەو ئەو شۆفێرانەی لەرێی پردی شەهید مولازم جوامێرەوە هاتوچۆ دەكەن سەرباری رێگەكانی تر.
 
نوێنەری شوفێرانی مەرزەكە وتی، هۆكارەكەی بۆ بوونی لافاو و داڕووخانی چەند پردێك دەگەڕشێتەوە.
 
مەرزی سۆمار هاوسنووری پارێزگای كوت و دیالەیە و كەوتووەتە سنووری شارەدێی مەندەلی كە یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكان و لافاوی ئێران چەند رۆژێكە كاری بازرگانیی پەكخستووە.