له‌کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى نێوان حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران و به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که رێکه‌وتون له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى بازار‌و بازرگانى هاوبه‌شى ئازاد.
حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند:” ئێمه و عێرا دوو دراوسێى باشین و سه‌قامیگرى عێراق به سه‌قامگیرى ئێران ده‌زانین”.
هه‌روه‌ها وتى” له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح رێکه‌وتوین که بازار‌و بازرگانى هاوبه‌شى ئازاد بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى پێکهێنانى کۆمسیۆنێکه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت”.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق وتى” وه‌ک گه‌لى عێراق سوپاسى ئێران ده‌که‌ین له‌و کاته‌ى که رژێمى سه‌دام حوسێن مابوو هاوکارى گه‌لى ئێمه‌ى کردووه”.
ناوبراو وتیشى”ژینگه‌یه‌کى ئارام و سه‌قامگیر فه‌راهه‌م بکرێت، کاتى ئه‌وه هاتووه سیستمێکى خزمه‌تگوزارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌بێت”.
سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که رێنماییمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و بازرگانى کردووه که هه‌ماهه‌نگى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران قه‌باره‌که‌ى زیاتر بکرێت” دامه‌زراندنى ناوچه‌ى پیشه‌سازى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا سودى هاوبه‌شى ده‌بێت”.