له‌ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ میسر کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته چاكسازی سیاسی ئه‌نجام نه‌دات. به‌رپرسێكی باڵای میسریش رایدەگەیەنێت، حکومەتەکەی لە ئەگەری بڕینی هاوكاری دارایی بۆ وڵاته‌كه‌ی ناترسێت.
عه‌بدوڵڵا شه‌حاته، راوێژكاری وه‌زیری دارایی میسر رایگەیەندووە “ئەگەرچی حكومه‌ت به‌رده‌وامه له‌به‌رنامه چاكسازییه ئابووری و كۆمهڵاتییهكهی، بەڵام مه‌رجداركردنی هاوكارییه‌كان پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپایە به‌رامبه‌ر میسر”.
ستیڤان فۆڵی، كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ وڵاتانی دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌میسر كردووه به‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌ده‌ستی ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت لهدڵنیاكردنهوهی كۆمیسیۆنه‌كه‌یان له‌باره‌ی چاكسازی سیاسی، کە شکستی هێناوە لە میسردا.
یەکێتی ئەوروپا لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی میسر، بەبڕی پێنج ملیار یۆرۆ هاوکاری ئەو وڵاتەی کردووە.