بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ 3 هێندە زیادکرا و پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتیش خێراتر بەڕێوەدەچێت.
رێکەوت زەکی، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ 3 هێندە زیادکراوە و بەمەش پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت خێراتر بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە: بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی لە 180 هەزار لیتر بۆ 540 هەزار لیتری رۆژانە زیادکراوە و ئەمەش دەبێتە هۆی خێراترکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکە و دەتوانرێت تا سەرەتای مانگی 12 پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر سەرجەم 10 مەڵبەندەکەی پارێزگای سلێمانی و قەزای شارباژێر دابەشبکرێت.
راشیگەیاندووە: دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دووبارە پرۆسەکە لە مەڵبەندی 1ی سلێمانیەوە دەستپێدەکاتەوە و لە شار و شارۆچکەکانی تریشدا بەردەوام دەبێت.