بۆ یەکەم جار لە شارى سلێمانى کونسوڵخانەی کۆریا لە هەولێر و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی کەلتوری کۆری.
فیستیڤاڵه‌كه رۆژی شەممە، 17- 11 -2018 سه‌عات 2ـى پاشنیوه‌رۆ له تەلاری هونەرى شارى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت .
گۆرانی و میوزیکی کۆرى و سەمای تەقلیدی کۆری، نمایشى یارى تایكواندۆو چه‌ندین سوپرایزى دیكه له خۆده‌گرێت .