پسپۆڕێكی ئابووری رایگه‌یاند، پلانی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێراق له‌م ره‌وشه ئابووریه‌ی ئێستای عێراق زیان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
د. محه‌مه‌د سلێمان، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ئابووری تایبه‌ت به (رووداو) ی راگەیاندوە “له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌های دیناری عێراقی سه‌قامگیربووه، بۆیه لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێراقی له ئێستادا زیانی بۆ ئابووری ئه‌و وڵاته و بگره هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ.
زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه وتیشی “له بوودجه‌ی عێراقدا هیچ بڕگهیهكم به‌دی نه‌كردووه باس له تێچووی گۆڕینی دراو و لابردنی سفره‌كانی سه‌ر ئه‌و دراوه بكات”.
راشیگه‌یاند “بڕیاربوو ئه‌م ساڵ ئه‌و سفرانه لاببرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره له ئارادا نییه، چونكه بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ خۆی كێشه‌ی هه‌یه له‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات”، جه‌ختشی كرد “له‌و باوه‌ڕه نیم ئه‌م ساڵ سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێراق لاببرێت”.
هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ لابردنی سفره‌كان له ئارادا نییه”
له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند پڕۆسه‌ی لابردنی سفره‌كانی دیناری عێراقی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، هاوكات كشاندنه‌وه‌ی دیناری ئێستا له بازاڕه‌كانی عێراق ماوه‌ی شه‌ش مانگی بۆ دیاریكرابوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌هاوێژراوه.