به‌رگری شارستانی سلێمانی چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ و پێویست بـــــــــۆ به‌كارهێنانی بتـــــڵی (غـــــــــاز ) وه شێوازی سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانی له ماڵان‌دا بڵاوده‌كاته‌وه، كه بریتتیه له…
1. به‌كارهێنانی بۆری و سۆنده‌ی تایبه‌ت و حه‌راری دژه سووتان بۆ گه‌یاندنی غازه‌كه به شوێنی مه‌به‌ست كه به‌رگه‌ی گه‌رمی و په‌ستان بگرێت .
2. نابێت سۆنده‌ی غاز له پشتی فڕن و گه‌باخه‌وه بگوازرێته‌وه و كاریگه‌ری گه‌رمی له‌سه‌ر بێت به‌رده‌وام.
3. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بتڵی غاز له‌شوێنی كاركردندا هه‌بێت یان دابنرێت له جێگه‌یه‌ك كه سه‌قفی گیرابێت و هه‌وای ده‌رنه‌چێت وه‌ك ژێرزه‌مین و كۆگا و چێشت خانه .
4. كردنه‌وه‌ی غاز له‌سه‌ره‌منچه‌مه‌كه‌وه له‌كاتی پێویستی و ئیش كردن‌دا وه كوژانه‌وه‌ی له سه‌ره‌منچه‌مه‌كه‌وه نه‌ك ته‌نها كوژانه‌وه‌ی له ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌كه‌وه .
5. له‌كاتی به‌ستنی به‌شی ژێره‌وه بتڵی غاز نابێت ئاوی گه‌رم بكار بهێنیت بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێت بگڵی غازه‌كه بگۆڕدرێت دابنرێت هه‌تا خۆی ئه‌توێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته كه‌متر له ماڵدا ڕوو ده‌دات زیاتر له نانه‌واخانه و چێشتخانه‌كاندا ڕوو ده‌دات به‌هۆی به‌كار هێنانی سه‌ره منچه‌مه‌ی هه‌زاری.
6. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به بۆنی غاز كرد له‌شوێنه كاركردندا نابێت به هیچ جۆرێك كاره‌با داگیرسێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساحیبه‌ی هه‌واش بێت، چونكه‌ی به داگیرساندنی ساحیبه یان ته‌نها گڵۆپێك ئه‌بێته هه‌وی دروست بوونی شه‌راره‌ی ئاگر و به‌خێرا ترین شێوه كڵپه‌ده‌كات و كاره‌سات ده‌خولقێت .
7. كاتێك هه‌ست به‌بۆنی غاز ده‌كه‌یت باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن دروست كردنی (تهویه) یه بۆ ده‌رچونی غازه‌كه وه له‌م حاڵه‌ته‌شدا باشترین چاره‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه