ئه‌مڕۆ 15-11-2018 به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی سلێمانیه‌وه، شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ستپێكردو داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات هاوكاریان بن و ژینگه‌ی سلێمانی بپارێزن.
رزگار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی وتی: وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه له 15-11ی هه‌موو ساڵێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، به‌هاوبه‌شی كۆمپانیا پاككه‌ره‌وه‌كان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك ده‌زانین ئه‌مڕۆ ڕۆژی ژینگه‌ی سلێمانیه و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌و چالاكیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مساڵیش (19)هه‌مین هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌یه‌و له‌ساڵی (1999)ه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ستیپێكردوه.
ده‌رباره‌ی ئامانجیان له‌م هه‌ڵمه‌ته ڕزگار ئه‌حمه‌د وتی: سودو ئامانجی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ ئه‌وه‌یه كه ژینگه‌ی شار هه‌میشه پاك بێت و ئاستی هۆشیاری ژینگه‌یی لای تاك به‌رز بكه‌ینه‌وه و هاووڵاتیانی ئه‌ركی خۆیان له پاك راگرتنی ژینگه جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی و به كۆمه‌ڵه.
وتیشی: ئه‌مڕۆ ته‌واوی شاری سلێمانی پاك ده‌كرێته‌وه، شوێنه گشتیه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و عه‌لوه‌ی سه‌وزه‌و میوه، شوێن گه‌شتیاری ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه، ناوچه‌ی پیشه‌سازی (یه‌ك و دوو و سێ) پڕۆژه‌ی تاڤگه و چه‌قچه‌ق و ته‌واوی شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه، كه هه‌زار و (600) ژینگه‌پارێز به به‌شداری (650) ئامێری جۆراو جۆر به‌شداری له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌كه‌ن.
له كۆتایشدا رزگار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی داوای له هاووڵاتیان كرد، كه هه‌موو شوێنه گشتیه‌كان به ماڵ و حاڵی خۆیان بزانن، شوێنه‌كان پاك رابگرن و ژینگه بپارێزن، به تایبه‌ت شوێنه گشتیه‌كان و پاركه‌كان به‌پاكی رابگرن.
PUKmedia