سه‌فین دزه‌یی: بڕیاره‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق لاببرێن

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 14 ى 11 ى 2018 ، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ،  بڕیارە خاڵە گومركییەكان لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان  و عێراقدا لاببرێن  چونكە زیان بە هاوڵاتیان و بازرگانان دەگەیەنێت.

 ڕاشیگه‌یاند  هەبوونی ئەو خاڵە گومركییانە نایاسایین و هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق بۆیە دەبێت لە دەروازە سنورییەكان ئەو خاڵانە دابنرێن.

 سه‌فین دزه‌یی ڕاشیگه‌یاند ئەو خاڵانە زیاتر بۆ بەرژەوەندی چەند گروپێكی میلیشیان كە سودی لێوەردەگرن، زیان بە خەڵكی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان و بازرگان دەگەیەنن.