سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكده‌كه‌ون و تێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوانیاندا هه‌یه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه:” په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه‌و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانین”.
رونیشكردوه‌ته‌وه:” له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت تێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوانماندا هه‌یه و به‌م نزیكانه رێكدهكهوێن”.
له‌سه‌ر كێشه‌ی داعش له‌سنوره‌كانی عیراق – سوریا روونیكردوه‌ته‌وه:” به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ناو خاكی سوریاوه ده‌كرێنه سه‌ر داعش له‌دێر ئه‌لزور، هه‌زاران تیرۆرستی داعش ویستویانه بێنه ناو خاكی عیراقه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا هێزه ئهمنیهمان سه‌ركه‌وتبوون له‌ڕێگه گرتن له‌و تیرۆرستانه”.
جهختیكردوهتهوه:” ئه‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی كه هێشتا شوێنه‌كه‌یان پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه ئه‌وانیش ده‌برێنه په‌رله‌مان و متمانه‌یان پێده‌درێت”.