“ئاوی بەنداوی دوكان ڕۆژانە سێ سانتیمەتر كەمدەكات”


بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت: لەئێستادا ڕۆژانە نزیكەی سێ سانتیمەتر ئاوی دوکان كەم دەكات.

محەمەد تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایگەیاند: لە كۆی حەوت ملیار مەتر سێجا لە ئێستادا دوو ملیار و ٦٠٠ هەزار مەتر سێجا ئاو لە دەریاچەی دوكاندا هەیە كە بەراورد با ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە كەمی كردووە.

هەروەها ووتیشی: ساڵی رابردوو و لەم كاتەدا، سێ ملیار و ٤٠٠ هەزار مەتر سێجا ئاو لە دەریاچەی دوكاندا هەبووە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئەوەشی خستەڕوو:. هەرچەندە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بارانی زۆرتر باریوە، بەڵام نەبووەتەهۆی زیادبوونی ئاوی دەریاچەكەو لەئێستادا ڕۆژانە بەڕێژەی دوو بۆ سێ سانتیمەتر ئاستی ئاوی دەریاچەكە لە دابەزیندایە.