له‌پێناو گرنگیدان به‌كه‌رتی كشتوكاڵی‌و زیادكردنی به‌روبومی خۆماڵی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی شاره‌زوور، چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌جوتیارانی قه‌زاكه كردووه، به‌رده‌وامه له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتردا.
(عه‌بدولكه‌ریم عارف) به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی شاره‌زوور بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و به‌روبوومانه‌ی له‌وه‌رزی زستان داده‌چێنرێت له‌زه‌وی (دێم)، پشت به‌ئاوی باراناو ده‌به‌ستێت بریتین له(گه‌نم، جۆ، نۆك، پاقله، نیسك‌و گوڵه‌به‌رۆژه)، سه‌وزه‌ش بریتیه له(توور، شێلم، كه‌وه‌ر، پیاز، سپێناغ‌و كه‌ره‌وز)، له‌شاره‌زوور به‌پله‌ی یه‌كه‌م گه‌نم ده‌چێنرێت، ساڵانه زیاتر له(50) هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌گه‌نم ده‌چێنرێت، ئه‌و بهرووبومانهی له‌هاوین ده‌چێنرێن پشت به‌ئاوی (بیر‌و جۆگهكهكان) ده‌به‌ستێت بریتییه له(چه‌ڵتوك، پیازی وشك، گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی به‌راو، ماش، كونجیو په‌تاته) سه‌وزه‌كانیش وه‌ك (ته‌ماته، بامێ، شوتی، ترۆزی، لۆبیا، كوله‌كه، باینجان، بیبه‌ر، كاڵهكو فاسۆلیا).
وتیشی:”له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، (220) تۆن تۆوی گه‌نمی (ئاراس) باوه‌ڕپێكراو به‌سه‌ر(67) جوتیار دابه‌شكراوه‌و بڕی (80) تۆن په‌ینی كیمیایی له‌جۆری (داپ) به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شكراوه”.
هێمای به‌وه‌شكرد، لیژنه‌یه‌كیان له‌فه‌رمانبه‌رانی به‌شی (سامانی ئاژه‌ڵ) پێكهێناوه بۆ ئه‌ژماركردنی سامانی ئاژه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی (ئالیك)، كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیه ئاژه‌ڵیه‌كان له‌كاتی پێویستدا، چاوه‌ڕوانین (100) تۆن په‌ینی كیمیایی له‌جۆری (یۆریا) بگاته دهستیانو به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی شاره‌زوور ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گرفتی خراپی بیناكه‌یان هه‌یه، چه‌ندجارێك سه‌روو خۆیانیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، پێویسته بیناكه‌یان نۆژه‌ن بكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
كشتوكاڵی شاره‌زوور له‌ساڵی (1988) دامه‌زراوه‌و سه‌ره‌تا له‌ناحیه‌ی وارماوا بووه، دواتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ قه‌زای شاره‌زوور، كه (47) گوندی له‌سه‌ره‌و به‌سه‌ر (29) كه‌رتی كشتوكاڵیدا دابه‌شبووه، ژماره‌ی جوتیارانی زیاتر له‌دوو هه‌زاره‌و ڕووبه‌ری گشتی زه‌وی كشتوكاڵ له‌سنوری شاره‌زوور (114) هه‌زارو (59) دۆنمه‌و له‌و ڕووبه‌ره (67) هه‌زارو (255) دۆنمی زه‌وی كشتوكاڵیه.