نه‌وتی كه‌ركووك كه ماوه‌ی ساڵێكه به هۆی ناكۆكی جۆراوجۆری نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر كه درێژه‌ی هه‌یه هه‌نارده‌كردنی هه‌ڵپه‌سێردراوه، دوای خستنه‌بواری جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا زیاتر بووه جێگەی بایه‌خ.
حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق جگه له رێڕه‌وی توركیا جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه به‌دیناكات ئه‌گه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك به بۆری هه‌نارده بكرێت.
ئه‌مریكا له پێنجی تشرینی دووه‌مدا دووه‌مین قۆناغی سزاكانی سه‌ر ئێرانی خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. پێش سزاكه ئێران رۆژانه زیاتر له دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام دوای سزاكه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و بڕه تا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیبێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه حكوومه‌تی واشنتۆن نه‌وتی كه‌ركووك به جێگره‌وه ده‌بینێت بۆ داخستنی ئه‌و كورتهێنانه‌ی به هۆی ئێرانه‌وه له نه‌وتی خاو‌دا له بازاڕ دروست ببێت.
میدیای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روەها میدیای ناوخۆی عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا گوشاری له حكوومه‌تی به‌غدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كورتترین ماوه‌دا نه‌وتی خاوی كه‌ركووك به بۆری هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عێراق ئه‌و جۆره بانگه‌شانه‌ش ره‌تبكه‌نه‌وه، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێش خستنه‌بواری جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران كه گوزارشتبوو له ره‌زامه‌ندی و تیایدا باسی له‌وه كرد پارێزگاری له سه‌قامگیری هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو ده‌كه‌ن، ئه‌و روونكردنهوهیهش بووه جێی سه‌رنج.
– “بۆچی نه‌وتی كه‌ركووك گرنگه؟”
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) كه عێراقیش ئه‌ندامه تیایدا، له‌و وڵاته‌دا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 39 ملیۆن كه‌سه 150 ملیار بەرمیل یه‌ده‌گی نه‌وت هه‌یه.
كه‌ركووك خاوه‌نی كۆنترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین بیر نه‌وته له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان یه‌كه‌م بیرە نه‌وت له‌و پارێزگایه‌دا له ساڵی 1927 له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی توركی كه ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ كۆمپانیای نه‌وتی عێراق دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی داتاكانی ئیداره‌ی زانیاریی وزه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، كه‌ركووك خاوه‌نی نۆ ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته كه ده‌كاته رێژه‌ی سه‌دا 18ی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق.
بیره نه‌وته‌كانی هاڤانا، بای حه‌سه‌ن، بابه‌گوڕگوڕ، خهبازییه، و جهنبوره تا ئۆكتۆبه‌ری 2017، رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رێگه‌ی بۆریی نه‌وتی كه‌ركووك جه‌یهانه‌وه ههرناردهدهكرد.
– بۆچی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك وه‌ستا؟
حوزه‌یرانی 2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك جێگیركران به مه‌به‌ستی پاراستنی شاره‌كه له رێكخراوی تیرۆرستیی داعش دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كانی چۆڵیانكردبوون.
ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ كه‌ركووك و بیره‌نه‌وته‌كانی له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستاندا بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستا به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه ئه‌نجامدا.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ناوچه كێشهلهسهرهكانیان كۆنترۆڵكرد، ناردنی نه‌وتی خاوی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له رێگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌ڵپه‌سێردرا.
– به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك
حكوومه‌تی ناوه‌ند نایه‌وێت له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌وتی باشوور هه‌نارده بكات و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به هێڵی بۆری هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی هێڵی بۆریی نه‌وتی عێراق له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه‌وه ته‌قێنرایه‌وه، حكوومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاندبوو كه هێڵێكی نوێ بنیات ده‌نێت. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا تێپه‌ڕیوه، هێشتا هه‌نگاوێكی كرداری له‌وباره‌وه نه‌نراوه.
هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئاماده‌یه نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆرییه‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌نارده بكات، هیچ گرنگییه‌ك به‌مه نادرێت بۆ دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه به‌و رێگایه.
لە راگەیەندراوێکیدا، هەفتەی رابردوو هەولێر ئاشکرایکرد بۆ ئەوەی نەوتی کەرکووک کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی ناوەندییدایە هەناردە بکرێت، توانای گواستنەوەی بۆریی نەوتی هەرێمیان لە ٧٠٠ هەزارەوە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل زیادکردووە.
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیهاد لە مانگی ئایاری رابردوودا ئاماژەی بەوەکردبوو بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندیی و حکوومەتی هەرێمەوە نەوتەکە ناتواندرێت هەناردە بکرێت و راشیگەیاندبوو ئەگەر بێت و کێشەکان چارەسەربکرێن هەناردەی نەوت دووبارە دەستپێدەکاتەوە.
– نەوتی کەرکووک چۆن لەدوای سزاکانی ئەمریکا گرنگیی پەیدا کرد؟
لە ئەنجامی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان عێراق و ئێران‌دا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا واژووکرا، رۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی تەنکەرەوە بۆ ئێران هەناردە دەکرێت، حکوومەتی ئێران ئەو نەوتە لە پاڵاوگەکانی خۆیدا دەپاڵێوێت و دووبارە هەناردەی عێراقی دەکاتەوە.
عێراق لە پاڵ سووتەمەنییدا، گازی سرووشتییش بە مەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێرانەوە هەناردە دەکات. ئەمریکا دوای سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێران‌دا، عێراقی بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ لە سزاکان بەخشیوە.
ئیدارەی واشنتۆن باس لەوەدەکات پلانی وایە کورتهێنانی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا کە بە هۆی سزاکانی سەر ئێرانەوە درووست دەبێت لە رێگەی نەوتی کەرکووکەوە پڕبکاتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق، سەمیر غەزبان بەر لە جێبەجێکردنی سزاکانی سەر ئێران، وەک رەزامەندییەک لەبەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکادا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە درووستبوونی کورتهێنان لە نەوتی خاو‌دا ئاماژەی بەوەکردووە لە قۆناغی داهاتوودا رۆڵێکی کاراتر دەگێڕن و بە مەبەستی پارێزگارییکردن لە سەقامگیریی بازاڕ بەردەوام دەبن لە هەناردەی نەوتی خاو.
عێراق بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەشێک لەو کورتهێنانەی لە نەوتی خاو‌دا بە هۆی سزاکانی سەر ئێرانەوە کە لە بازاڕەکاندا دروست دەبێت و هەروەها بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ساڵی ٢٠١٩دا، پێویستی بەوەیە نەوتی کەرکووک هەناردە بکات.