له‌كه‌لار مۆڵێكی هاوچه‌رخ دروست ده‌كریت ‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان بانگه‌واز ده‌كات بۆسه‌رجه‌م وه‌به‌رهینه‌ران سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی مۆڵێكی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (35000م2)كه‌پێشتر ته‌رخانكرابوو بۆ پرۆژه‌ی ماجدی مۆڵ له‌شاری كه‌لار.

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهینانی گه‌رمیان داواشده‌كات له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی مانگیك (1 مانگ) وه‌به‌رهینه‌ران ئاماده‌یی خۆیان پیشانبده‌ن به‌ناردنی  داواكاری و ده‌رخسته‌و دیزاینی دروستكردنی مۆڵیكی هاوچه‌رخ به‌هه‌مان نه‌خشه‌و پێكهاته‌و مواسه‌فاتی ماجدی مۆڵ.

دوای ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌ كێبڕكێیه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌نێوان داواكاره‌كان ده‌كرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆپۆزه‌ڵه‌كان ده‌كریت و گونجاوترینیان ده‌ستنیشان ده‌كریت و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهینان ده‌كریت بۆ بڕیاردان و په‌سه‌ندكردن.