ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی لیژنه‌یه‌كی حكومه‌ت گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 و خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 13ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت “ئه‌نجوومه‌نه‌كه به ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانی، له كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه”.
وه‌كو له كارنامه‌كه‌دا هاتووه “ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ ده‌بێت سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019ی عێراق”.
ئاماژه به‌وه كراوه “گفتوگۆی بودجه به ئاماده‌بوونی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت كه بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه پێكهێنراوه”.
له ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه له پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه دانراون، له‌وانه‌ش كه‌ركووك و مووسڵ”.