حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەیەكی سێ سەرۆكایەتی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند ئەمریكا ناتوانێت هەناردەكردنی نەوتی ئێران بۆ دەرەوە رابگرێت و تەئكیدیشی كردەوە كە ڕێوشوێنەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا دژی تاران هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر ئابووری ئێران نەبووە.
سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران راشیگەیاند بەهۆی رای گشتی نێودەوڵەتیەوە ئەمریكا ناچاربووە سزاكانی سەر ئێران خۆراك و دەرمان و كەل و پەلی پزیشكی نەگرێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی سزاكان سیستمی دارایی ئێرانی گرتۆتەوەكاریگەری بۆ سەر تەواوی بوارەكانی تر دروست كردووە.
لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەدا دۆخی ئابووری ئێران لە دوای سزاكان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەكە تاوتوێ كراو سەرۆكی ئێرانیش بەڵێنی دا بەمزوانە گوژمەیەك بڕە خۆراكی پێویست بەسەر كەسانی كەم دەرامەتدا دابەش بكات و وتیشی پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.