بەپێی ئەو نووسراوەی لە وەزارەتی ناوخۆ ئاراستەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكان كراوە، فڕۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی بەشێوەی فەرمی دەستی پێ كردووە بە چەند مەرجێك.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی تشرینی دووەم، گشتاندنی بۆ كراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان، بە چەند بڕگە و مادەیەك شێوازەكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومەت ڕوون كراوەتەوە.
لە نووسراوەكەدا كە لەلایەن دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە و واژووی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە، سەرجەم ڕێنوێنییەكانی تێدایە كە كامە ئۆتۆمبێل دەفرۆشرێت و بەڕێوەبەرایەتییەكان دەتوانن دەستبەرداری كامە ئۆتۆمبێل بن.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە حكوومەت بەهیچ شێوەیەك ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2014ـی بەسەرەوە نافرۆشرێت و ئەو ڕێنوێنی و بڕیارانەش لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان كاری پێ دەكرێت.
بە فەرمانێكی وزاری لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە كە سامی جەلال بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەنی ناوخۆ سەرۆكایەتبی دەكات و لە پێنج كەس پێكهاتوون و یەكێكیان ئەندازیاری میكانیكە.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ فرۆشتنی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكانی دەكات.