كۆمپانیای هیڵتۆنی ئەمەریكی هۆتێلێك لە سلێمانی دروست دەكات

كۆمپانیای ناوداری هیڵتۆنی ئەمەریكی كە تایبەتە بە دروستكردنی هۆتێلی پێنچ ئەستێرە، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای كوردۆنیای تایبەت بە گەشتوگوزار بەمەبەستی دروستكردنی هۆتێلێكی مۆدێرن لە شاری سلێمانی مۆر كردووە. 
 
 
بەپێی بڵاوكراوەیەکی فەرمی ئەو كۆمپانیا ئەمریكاییە، هۆتێلەكە بریتی دەبێت لە 223 ژوور و چاوەڕێ دەكرێت لە ساڵی 2015 تەواو بێت و بكرێتەوە.
 
 ئەو پڕۆژەیە، سێیەم پڕۆژەی دروستكردنی هۆتێل لەلایەن هیڵتۆنەوە لە كوردستان دەبێت و دووانەكەی دیكەش لە شاری هەولێرن و ئەو دوو هۆتێلە لەساڵی رابردووەوە كاریان تێدا دەكرێت.
 
رودی جێگەزباكەری بەڕێوەبەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی كۆمپانیای هیڵتۆن لەوبارەیەوە، وتی: “هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی نێودەوڵەتی رووی تێدەكەن و ئەمەش وایكردووە كە داواكارییەكی زۆر لەسەر لەسەر هۆتێل لەو هەرێمە و بەتایبەتی شارێكی وەكو سلێمانی هەبێت “.